English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵیش خوێندکارانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانی ھەرێم وەردەگیرێن
2018-07-16 [10:42 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەئامانجی کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی ھەرێم، لەسەر ڕاسپاردەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاردرا وەک ساڵانی پێشوو سەرجەم خوێندکاری کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان وەربگیرێن.

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ماوەی چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارئاسانی تەواوی کردوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی: بۆ ئەم ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢١٠٩) وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنی سەرجەم خوێندکارانی شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی ھەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (٢٠١٨-٢٠١٩).

 

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی لە کوردستان شایستەی خزمەتن لە ھەموو بوارێکەوە بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەم شێوەیەش بۆ یەکەم جار لە مێژوی ناوچەکە توانرا دەرچوانی خوێندنی کوردی ھەمان مافی دەرچوانی ھەرێمیان ھەبێت و، بە ھەمان مەرج لە زانکۆکانی ھەرێم وەربگیرێن، بەوەش توانرا کێشەی وەرگرتنی خوێندکارانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانی ھەرێم بە یەکجاری چارەسەر بکرێت،

 

ھەروەک وتیشی لەکابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵا  و توێژینەوەی زانستی تا ئێستا نزیکەی (٥٠٠٠) پێنج ھەزار خوێندکاری ناوچە دابڕاوەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم وەرگرتووە، کە ئەمەش وای کرد ببێتە ھاندانێک بۆ خانەوادە کوردەکانی کەرکوک تا منداڵانی خۆیان بۆ خوێندنی کوردی بنێرن و خوێندنی کوردی لەو ناوچانە بەردەوامی پێبدرێت.





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad