English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات
2018-07-16 [10:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ بە مەبەستی دروستکردنی پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتیمانی، ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە.

 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان روونکردەوە و وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند:" کۆبوونەوەکان ھەفتانە دەبێت و ئامانج لێی دروستکردنی پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتیمانییە، دەرگاشمان واڵایە بۆ ھەر لایەنێکی دیکە کە بیەوێت بێتە ناو ھاوپەیمانێتییەکە".

 

لەبارەی نزیکبوونی لایەنە کوردییەکان لە لایەنێکی دیاریکراوی عێراقی، پیرە گووتی: " ئێمە ڤیتۆمان لەسەر ھیچ کەس و پۆستیک نییە، ئەو کەسە لە ئێمە نزیکە کە مافەڕەواکانمان بەدیدێنێت".

 

لای خۆیەوە مەحمود محەمەد، دووپاتی کردەوە کە دەرگایان واڵادەبێت بۆ ھەموو لایەنە کوردستانییەکان و "پڕۆژە نیشتیمانییەکەشیان لەبارەی ژیانی خەڵک و سیاسەت و پرسە نەتەوەیەکان دەبێت لەگەڵ بەغدا".

 

لەبارەی خۆپیشاندەکانی باشووری عێراق، وتەبێژەکەی یەکێتی گووتی: " ئێمە لەگەڵ داوای رەوای خەڵکین بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان، بەڵام دژی ھەڵکووتانە سەردامودەزگا حکوومی و حزبییەکانین".

 

لەبارەی ئەجێندای پارتی و یەکێتی بۆ حکوومەت داھاتووی عێراق، مەحموود محەمەد گووتی: "ئێمە دەبێت یەک شاند بین و یەک پەیاممان ھەبێت. دەبێت لە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو پرسمان پێبکرێت و کارنامەی حکوومەتیش، لایەنە سیاسییەکان دیاری بکەن نەک ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیران".

 

وتەبێژەکەی پارتی لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە ئێستادا، رایگەیاند: " پەیوەندی پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی باشدایە. ئێمە باسی رێککەوتنی ھەردوولا و رێکخستنەوەی ئەو رێککەوتنەمان کردووە. کە رەنگە کەم و کورتی تێکەوتبێت. ھیوادارین لە داھاتوو پەیوەندییەکانمان زۆر باشتر ببێت".

 

سەبارەت بە وادەی ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، ھەردوو وتەبێژەکە کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە لەوادەی خۆیدا (٣٠/٠٩/٢٠١٨) ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.

 

K24





ئەم هەواڵە 4036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad