English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عارف ته‌یفور له‌شوێنى ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ست به‌كار ده‌بێت
2018-07-16 [12:12 PM]

ZNA – ھەولێر


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 16 ته‌مموزی 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری سلێمانی ئه‌دهه‌م بارزانی رایگه‌یاند: وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتایم به‌ئه‌ركه‌كه‌م هێنا ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند سلێمانى بۆ من بارزانه‌، بارزانیش بۆ من سلێمانیه‌ .

له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕاشیگه‌یاند ، عارف ته‌یفور له‌شوێنى من وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌سنوره‌كه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بێت .

عارف ته‌یفوور لە مەڕاسیمەکەدا، کە وەک سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکار بوو، له‌ وته‌یه‌كیدا گوتی: "هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست داواتان لێ ده‌كه‌م هه‌موان كار بكه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پارتی."

هه‌روه‌ها عارف گوتیشی: سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانمان بووه‌ ، داوا ده‌كه‌م ئه‌و پشتیوانییه‌ی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بکەینە سه‌رخستنی زیاتری پارتیمان ، سوپاس بۆ كاك شێخ ئه‌دهه‌م كه‌ توانیوییه‌تی ده‌ورێكی باشی هه‌بێت له‌ سلێمانی سه‌ربا‌ری ئه‌و هه‌مو زه‌خته‌ی به ‌سه‌ر پارتییه‌كانەوە بووه‌ له ‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وە کە لێره‌ ده‌سه‌ڵاتدار بوون، خۆپێشاندان دژی پارتیمان كراوه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پارتی بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ مه‌به‌ستمانه‌.





ئەم هەواڵە 3094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad