English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... دووكه‌س له‌ لوبنانه‌وه‌ 123 كيلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ریان گه‌یاندووته‌ عێراق، ده‌ستگيركران
2018-07-16 [12:22 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نووسينگه‌ى پشكنه‌رايه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان له‌ باشورى به‌غداى پايته‌خت دوو كه‌سيان به‌ 123 كيلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگيركردووه‌، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌یان هه‌زار دۆلاریان بۆ گه‌یاندنی ئه‌و مادانه‌خه‌رج كردوه‌.

نووسينگه‌ى پشكنه‌رايه‌تى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پشكنينى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دوو كه‌سيان، له‌ ناوچه‌ى سه‌يدييه‌ به‌ 123 كيلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ دستگيركرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ و ماده‌هۆشبه‌ره‌كه‌ له‌ لوبنانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو عێراق، بڕى 70 هه‌زار دۆلاريان بۆ گه‌ياندنى داوه‌.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، بۆ زانينى جۆری ماده‌كه‌ ره‌وانه‌ى‌ لايه‌نى پسپۆڕ و تايبه‌تمه‌ند كراوه‌.





ئەم هەواڵە 6292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad