ZNA – ھەولێر
پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی سیڤیا لە یاری جامی سوپەری ئیسپانی , یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی , دادگای وەرزشی ئیسپانیا داوایەکی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە بۆ ھەڵگرتنی سزای سەر یاریزان سێرجیۆ رۆبێرتۆ .
لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە ھیواخوازبوو دادگای وەرزشی سزاکەی سەر سێرجیۆ رۆبێرتۆ ھەڵگرێت و ئەم یاریزانە بتوانێت بەشداری لە یاری سوپەری ئیسپانی بکات . بەڵام دادگای وەرزشی بەرشەلۆنەی بێ ھیوا کرد .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سێرجیۆ رۆبێرتۆ لە یاری گەڕانەوەی کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی ریال بە کارتی سوور دەرکرا و بۆ چوار یاری سزادرا .
بڕیارە یاری سوپەری ئیسپانی لە ١٢ ئابی داھاتوو لە نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سیڤیا بەڕێوەبچیت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 16501جار خوێندراوەتەوە |