English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران رەتی دەكاتەوە لە رێگەی پوتینەوە پەیامیان بۆ ترامپ ناردبێ
2018-07-16 [01:12 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرلە دەستپێکردنی كۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆكی ئەمریكا و رووسیا لە فینلەندا، رەتی کردەوە لە رێگەی پوتینەوە پەیامێكیان بۆ ترامپ ناردبێ.

بەھرام قاسمی لە پرێس‌کۆنفرانسی ھەفتانەیدا ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە دەڵێن نوێنەری ئێران لە رێگەی پوتینەوە پەیامێكی بۆ ترامپ ناردووە و دەڵێت، ئێمە ھیچ پەیامێكمان بۆ ترامپ پێ نیە و لەسەر ئەم پرسەش لەگەڵ حكومەتی رووسیا ھیچ گفتگۆیەكمان نەكردووە.

قاسمی دەڵێ لە سەردانەكەی راوێژكاری رێبەری ئێران بۆ مۆسكۆ لەگەڵ پوتین باس لە سەرمایەگوزاری لە پرسی نەوت كراوە. ئەمە لە كاتێكدایە كە بەشێك لە چاودێران دەڵێن دانیشتنەكەی پوتین و ترامپ ئێرانیش دەگرێتەوە و سەردانە پێشوەختەكەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی بۆ مۆسكۆ لەو چوارچێوەیەدا بووە.





ئەم هەواڵە 4585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad