English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکاییەکان شنگالیان جێهێشت
2018-07-16 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چالاکوانی سیاسی لە شنگال، ئاشكرای كرد، تەواوی ئەو ڕاوێژکارانەی ئەمریکا کە لە شنگال بوون کشانەوە و هیچیان نەماون، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی گرعزێریش وتی، پێش چەند ڕۆژێک لیوای ٣٧ی عیراق کە پاسەوانی ئەو هێزە ئەمریکاییەی دەکرد کشانەوە.

چالاکوانی سیاسی لە شنگال سەعد حەمۆ رایگه‌یاند، ئەو ڕاوێژکارانەی لە ناوچەی ئوجرێس کە دەکەوێتە باشووری ناوچەی گرعزێری باشووری  قەزای شنگال خۆیان جێگیر کردبوو، بە چەند هێزێکیشەوە کشانەوە.

لای خۆیه‌وه‌ شوکر ملحم، کە حەشدی شەعبی بە بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر دایناوە، وتی، پێش چەند ڕۆژێک لیوای ٣٧ی عیراق کە پاسەوانی ئەو هێزە ئەمریکاییەی دەکرد کشانەوە، کەچی ئەمڕۆ ئەو هێزە ئەمریکاییەش کشایەوە.

شوکر ملحم باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا کەس نازانێت ئەو هێزە ڕاوێژکارییە ئەمریکاییەی هاتبوونە ناوچەی ئوم زیبان و ئوم جرێس مەبەستیان چی بوو، بەڵام چەند هەفتەیەک مانەوە و دواتر کشانەوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad