English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هوکاری دروستبونی ئەم دوخە سیاسیە ئاڵوزەی ئێستای عێراق
2018-07-17 [05:36 AM]

نووسينى: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


سیاسەتی هەڵەی نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عەڕەبی عیڕاق بە تایبەت نوخبەی سیاسی عەڕەبی شیعە عیڕاقیان لە هەمو ڕویێکەوە کاوڵ و وێران کرد بە هوی سیاسەتی هەڵەی خویان و پاشکویەتیان بو دەوڵەتانی هەرێمی و بە تایبەت بو کوماری ئیسلامی ئێران . عیڕاق کە یەکێکە لە و وڵاتانەی کە لە ڕوی سامانی ژێر زەوی و سامانی سەر زەوی ئەگەر دەوڵەمەندترن وڵاتی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست نەبێت دەتوانم بڵێم وڵاتێکە هیچی لە ئیمارانی یەکگرتووی عەڕەبی و کوێت و قەتەر سعودیە کەمتر نیە بەڵام بە داخەوە هەر لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گوڕبەگوڕەوە تا ئێستا دەستڵاتی سیاسی عیڕاق نەیتوانیوە سادەترین ماف بو هاوڵاتیانی خوی دابین بکات و ژێر خانی ئەم وڵاتە یان وێران کرد و خەڵکی عیڕاق لە دەست نادادپەروەری و گەندەڵی و پاشکویەتی سیاسی دەناڵێنن و لەو پەڕی نەهامەتی دا گوزەر دەکەن . هەرێمی کوردستان بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە شوێنێکی تەواو جیاوازە لە ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان لەو پەڕی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی دا گوزەر دەکات و ئەمەش هەروا بە ئاسانی نەهاتوتەدی بەڵکو بە هەوڵ و خەمخوری و شەونخونی و ماندوبونی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێبەرایەتی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها بە هەوڵ و ماندوبونی سەروکی حکومەتی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کە توانیویەتی تا ڕادەیلکی باش خزمەتگوزاری دابین بکات بو هاوڵاتیان وە بو سەلماندنی ئەم ڕاستیە ئەوا هەمومان دەبینین بە چاوی خومان کەچون بە لێشاو خەڵکی ژێر دەستەڵاتی حکومەتی عیڕاق ڕو لە هەرێمی کوردستان دەکەن تاوەکو لە گیان و ماڵ و سەروەت و سامانی خویان دڵنیابن کە ئەمەش ئاماژەیە بو ئەوە/ یەکەم ئەمن و ئاسایش و ئارامی جێگیرە دووەم /پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لە ئاستێکی باش دایە بو هاوڵاتیان کە بە هیچ شێوەیێک بەراورد ناکرێت لە گەڵ باشور و ناوەڕاستی عیڕاق لە کوتایی دا گرنگە بڵێم کاتێک جام پڕبو لێی دەڕژێت دوخی خڕابی سیاسی و کومەڵایەتی وئابوری عیڕاق گەیشتە ئاستێک کە چیتر خەڵکی عیڕاق ئەم ڕەوشە ناهەموارە قەبوڵ نەکەن و دەستەڵاتی سیاسی ئه م وڵاتە ڕەت بکەنەوە و ناڕەزایەتیەکانی ئەم ڕوژانەش بەڵگەی زیندون لەسەر ئەم ڕاستیە و داوای من وەک هاوڵاتیەکی هەرمی کوردستان ئەوەیە کە پێویستە وە ک ئەرکێکی نیشتیمان پیروز لەم کاتە هەستیارەی ئێستا کە عیڕاق و ناوچەکە تێیدا تێدەپەڕێت هاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن زێاتر تاکو باشتر و توکمەتر بتونین پارێزگار ی لەم ئاسایش وئارامیەی کە هەیە بکەین چونکە گار ئەمنیەت و ئارامی هەر وڵاتێک تێک بچێت ئاسایشی نشتیمانی ئەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە و هەمو سێکتەرەکانی تری وڵاتیش لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەچنە دەرەوە .





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad