English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە هه‌زاران كامێرا لە هه‌ولێر و شوێنه ‌گشتیه‌كان دادەندرێن
2018-07-17 [05:36 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی ئەمنی ئاشكرای دەكات لەرێگەی پڕۆژەیەكەوە 5 هەزار كامێرای چاودێری بۆ ئاشكراكردنی تاوان لە نێو شاری هەولێر جێگیر دەكرێن.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە باسی راگەیاند: پرۆِژەو پلانی  دانانی 5 هەزار كامێرای چاودێری دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كاتی خۆی بودجەی بۆ تەرخان كرا بوو، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی وەستا، بەڵام جارێكی تر پڕۆژەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن بۆ دانانی ئەو كامێرایانەی  چاودێری، ئومێد دەكەین لە كاتێكی نزیكدا تەواوی بكەین.

ئه‌و روونی كردەوە، سەرەتا پڕۆژەكە ناو شاری هەولێر و هەموو شوێنە گرنگەكان دەگرێتەوە، بۆ بەداواچوون و ئاشكراكردنی تاوان ئێمە تا ئێستا سوودمان لە كامێرای ماڵان و دوكان و ماركێت و چێشتخانەكان وەرگرتووە، نەك كامێراكانی حكوومەت بۆیە پڕۆژەكە تەواو بێت بۆ ئێمە كارەكە زۆر ئاسان دەبێت.

جەختیشی كردەوە "مەبەست لە دانانی ئەو كامێرایانە ئەوەیە، باری ئەمنی هەولێر زیاتر جڵەوگیر بكرێت و ڕێ لە كاری نائاسایی و نایاسایی بگرین".

بە پێی زانیاریەكان لە ناو هەولێر زیاتر لە 8 هەزار كامێرای چاودێری هەن كە بەشی زۆری هی خەڵكن .

 





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad