English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دەستگیردەکرێت
2018-07-17 [05:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە سنووری ئیدارەی راپەڕین مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر پۆستێکی فەیسبووک کە رەخنەی لە دامەزراوەیەکی ئیدارەی راپەڕین گرتووە دەستگیردەکرێت، ئەو مامۆستایە دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە وەک تۆمەتبارێک خۆم رادەستی پۆلیس دەکەم، تەنھا لەسەر پۆستێکم لەھەژماری تایبەتی خۆم.

مامۆستا ئەحمەد مەحموود، مامۆستا لە زانکۆی راپەڕین لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی: "بەیانی ( سێشەممە ١٧-٧-٢٠١٨) وەک تۆمەتبارێک خۆم رادەستی پۆلیس دەکەم، تەنھا لەسەر پۆستێکم لەھەژماری تایبەتی خۆم".

ئەحمەد مەحموود، لەبارەی دەستگیرکردنەکەی و کێ سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە راگەیاند، پێشتر من پۆستێکم لە فەیسبووک بڵاوکردووە و رەخنەم لە دامەزراوەی ئەو شارە گرت، ھەر لەبەرئەوە سەرۆکی زانکۆ سکاڵای لەسەر تۆمارکردم و ئەمڕۆش خۆم وەک تۆمەتبار رادەستی پۆلیس دەکەم. 

ھاوکات شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، "ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە خۆی بێت و لە پۆلیس گوتەکانی وەرگرین، بەڵام تاوەکو ئێستا روونییە ئاخۆ فەرمانی گرتنە یاخود راگیرانە". 

 گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، "چاوەڕوان دەکەین تاوەکو گوتەکانی وەردەگرین ، ئینجا دوای ئەوەی لیکۆڵینەوە دەکرێت بڕیار دەدرێت دەستگیربکرێت یاخود نا".

بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، رۆژانە حاڵەتی لەم شێوەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تۆماردەکرێن و ئەم حاڵەتانە نوێ نین.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو مامۆستایە جگەلەوەی پێشتر سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بە ھۆی خۆپیشاندان و رەخنەگرتنی لە زانکۆ و دامودەزگاکانی دیکە تۆمەتبار کراوە.

سەرچاوە: رووداو





ئەم هەواڵە 4732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad