English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: بەتەواوەتی پپشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین
2018-07-17 [06:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرکۆماری ئەمریکا دەڵێت کاتێک وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ھاتە دەرەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان فراوانتر بوون و ڕای دەگەیەنین کە ئەمریکا سەداسەد پشتیوانی خەڵکی ئێرانە.

دۆناڵد ترەمپ، دوێنێ دووشەممە ٢٠١٨/٧/١٦ پاش دیداری لەگەڵ ھاوتا ڕووسیەکەی خۆی، لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی ھەواڵی "فۆکس" گوتی: "لەوانەیە مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە قازانجی ڕووسیایە و بۆ ھەندێ وڵاتی دیکەش کە لەگەڵ ئێران ھاوکاریی بازرگانییان ھەیە، بە قازانجە، بەڵام بۆ ئەمریکا و لە ئەنجامدا ھەموو جیھان باش نییە".

 ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد: "دۆخی ئابووری لە ئێران شپرزەیە، شۆڕش لە زۆر شار سەری ھەڵداوە، ھەڵاوسانی ئابووری ڕووی لە زیادبوونە، ئێمە جیا لە خودی دەسەڵات نامانەوێ زیان بە ھیچ ھاووڵاتییەک بگەیەنین و ئێمە سەداسەد پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین".

سەرکۆماری ئەمریکا گوتیشی: "ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەی لە ئێران ڕوویان داوە، بێگومان بەرین و فراوانتر دەبن و ئەمەش لەو کاتەوە سەری ھەڵداوە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ھاتە دەرەوە".





ئەم هەواڵە 4102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad