English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هه‌زاران كه‌س به‌م ته‌مه‌نه‌ كه‌مه‌وه‌ له‌سێكته‌ری سه‌ربازی خانه‌نشین بوونه‌
2018-07-17 [06:18 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای دەكات بە هەزاران كەس لە سێكتەری سەربازی بە تەمەنی كەم و بە پلەی جۆراوجۆر خانەنشین كراون و بەم  نزیكانە  ئیجرائات لەگەڵیاندا دەست پێ دەكات.

هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بە پێی كۆكۆدنەوەی بەڵگە و داتا كۆمەڵێك خەڵك لە كەرتی سەربازی بە بێ هەبوونی مەرجی یاسایی خانەنشین كراون،  ده‌شڵێت " 5  هه‌زار كه‌س هه‌یه‌ له‌ سێكته‌ری سه‌ربازی له‌دایكبووی 1973، واته‌ ته‌مه‌نیان 45 ساڵه‌ خانه‌نشین كراون،هه‌روه‌ها له‌دایكبووی 1990یش هه‌یه‌ خانه‌نشین كراوه‌، ئەوانە لای ئێمە بە نایاسایی سەیر دەكرێن و داتاو بەڵگەكان لای ئێمەن".

بە پێی زانیاریەكان، بە سەدان كەس كە  لە دایكبووی، 1990  و 1993 و 1998، بە پلەى بەرزی سەربازی خانەشین كراون

جەختی  كردەوە بەم نزیكانە  ئیجرائات بەرامبەر ئەو كەسانە  دەست پێ دەكات، دەشڵێت: ناو و بەڵگەی ئەو 5 هەزار كەسەی  كەرتی سەربازی  كەسانە لای ئێمە  هەیە  و هەموو ئه‌مانه‌ دراونەتە سەرۆكی حكوومەت ، بۆ ئیجرائاتیش لەگەڵ  ئەو كەسانە لە قۆتاغی دووەمی بایۆمەتری پڕۆسەكە دەستی پێ دەكرێت.

بەرپرسەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكراشی دەكات" نزیكه‌ی 10 بۆ 15 هەزار كەس بە بێ هەبوونی مەرجی یاسایی بە گشتی بە كەرتی سەربازی و شارستانی بە تەمەنی كەم خانەنشین كراون".

ئەفەندی دووپاتی دەكاتەوە:" ئالیەتی جێبەجێكردنی چاكسازی لە مووچەی ئەو خانەنشینانە لای ئێمەیە، بۆ نمونە ئەوانەی تەمەنی خانەشینیان نەهاتووە و خانەنشین كراون هەموو لە داتا پەیسەكانی ئێمە بە بەڵگەوە هەیە، ئەوەش ئاسانكاریەكی باشە بۆ گرتنە بەری رێكاری یاسایی".

 





ئەم هەواڵە 3037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad