ZNA-ههولێر
خۆزێ مۆلینیدۆ بەرپرس لە وەزارەتی دارایی ئیسپانیا رایگەیاند، رۆناڵدۆ لەھەر شوێنێک بێت، ئەگەر باجەکانی نەداتەوە دەستگیردەکرێت.
خۆزێ مۆلینیدۆ رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی کێشەی لەگەڵ باجی ئیسپانیا کۆتایی نەھاتووە و ئێستا ئەو پێویستە زیاتر لە ١٨ ملیۆن یۆرۆ بداتە خەزێنەی ئیسپانیا، بۆ ئەوەی بە تەواوی لە کێشەکانی رزگاربێت، بەپێچەوانەوە لە ئیتالیاوە دەستگیر دەکرێت و ناچاردەکرێت پارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ باجی ئیسپانیا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئیسپانیا رایگەیاند، چوونی رۆناڵدۆ بۆ ئیتالیا و جێھیشتنی ئیسپانیا، ھیج کاریگەیەکی نابێت بەسەر کەیسی خۆدزینەوەی لە باجی ساڵانی رابردوو کاتێک یاریزانی ریال مەدرید بوو.
رۆناڵدۆ دوێنێ بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی یوڤێنتوس و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵە بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ، ھاوکات مووچەی ساڵانەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
ئەم هەواڵە 14422جار خوێندراوەتەوە |