English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ملیۆن دۆلاری سلێمانی داده‌گرێت
2018-07-17 [06:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


چەندین ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی لە ئێران دەستی بەسەر دادەگیرێت، بەرپرسێكیش ئاشكرای دەكات خەڵكێكی ساختەكار لە ئێران لە بابەتەكە تێوەگڵاون.

جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی یاسین ره‌حیم بە باسی راگەیاند:  "بڕێك پاره‌ی بازرگانانی سلێمانی ئه‌وانه‌ی كاری ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كه‌ن له‌ ئێران ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو لە هەوڵداین بۆ گه‌ڕاندنە‌وەی ئەو پارەیە".

ره‌حیم گوتیشی: " لەسەر ئەو دۆسیەیە لەگەڵ سەركونسوڵی ئێران كۆبوینەوە و لە ئێرانیش لەگەڵ چەندین بەرپرس دانیشتووین، داوامان لێكردوون چارەسەری  ئەو دۆسیەیە بكەن، چونكە ئەوانەی كاری حەواڵەی پارە لە سلێمانی دەكەن لەو پرسە تاوانبار نین، بەڵكو هەندێك خەڵكی ناو ئێران كە ساختەكارن ئەو كارەیان كردووە.

به‌رپرسه‌كه‌ی ژووری بازرگانی ئاماژەی بە وردەكاری بابەتەكە كرد و گوتی:" بابەتەكە بەو جۆره‌  بووە كە هەندێك لە بازرگانانی سلێمانی لە رێگەی حەواڵەوە پارەیان داوە بە بازرگانانی ئێران، بەڵام لە ئێران پارەكە دەستی بەسەرگیراوە،ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشووتر رێكەوتن لە نێوان ئێمە و ئەوان هەبووە كە كاری حەواڵە كاری لە نێوانماندا كاری پێ بكرێت.

ئه‌و راشیگه‌یاند:" خەڵكانێك هەن لە ئێران، كە كاری سەختەكاری دەكەن، كاتێك بازرگانێكی سلێمانی پارەی ئەو كاڵایە دەنێرێت كە دەیەوێت بیكڕێت، سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن بەبیانووی ئەوەی پارەیان لای بارزگانەكە هەیە، دادگاش دەستبەسەر پارەكەدا دەگرێت و ناتوانرێت هیچ مامەڵەیەكی پێوە بكرێت

 یاسین ره‌حیم، ئاشكرای كرد خەڵكێكی زۆری سلێمانی كە خەڵكی سەرمایەدار و بازرگانی ناوداریشی تێدایە زیانیان پێ كەوتووە "بە گشتی چەندین ملیۆن دۆلاری ئەو خەڵكە  لە لایەن  دادگای ئێرانەوە دەستی بەسەرگیراوە تا ئەو كاتەی بابەتەكە یەكلایی دەكرێتەوە".

 

 

 





ئەم هەواڵە 9151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad