English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی یاری بەرشەلۆنە و بۆکاجۆنیۆرز دیاریكرا
2018-07-17 [06:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ساڵانە یانەی بەرشەلۆنە پێش دەست پێکردنی خولەکان لە جامی خوان گامبر کەلە یاریگای کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت، ھەر ساڵە و  میوانداری یانەیەک دەکات ، لەم ساڵیشدا یانە کەتەلۆنیەکە میوانداری یانەی بۆکاجۆنیۆر دەکات . 


یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی رایگەیاند لە رۆژی چوار شەممە بەرواری  ١٥-٨-٢٠١٨ لە کاتژمێڕ  ٦:٠٠ بە کاتی ئیسپانیا میوانداری یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی دەکات.


یانەی بەرشەلۆنە بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ ھەموو ساڵێک لە جامی خوان گامبر رووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوەو یەکەم جامی خوان گامبریش لە ساڵی ١٩٦٦ بووە.

لەپێشووتر لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٣ یانەی بۆکا بەشداری یاری جامی خوان گامبری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دوای یەکسان بوونی ١بە١ بەرشە بە لێدانی پەنالتی بردنەوەی تۆمار کردبوو لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرشەلۆنە  ٢ بە ١ یاریەکەی بردبۆوە.

بۆ ئەم وەرزە بەرشەلۆنە لە  ١٥-٨- ٢٠١٨  رووبەڕووی یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی دەبێتەوەو یاریەکەش لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت.





ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad