English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن لە هاویندا پارێزگاری لە پێستت دەکەیت
2018-07-17 [11:15 AM]

هەولێر _ ZNA



لە وەرزی هاویندا بەگشتی پێویستە پێست پارێزگاری تایبەتی لێبکرێت، بۆ ئەوەی بە درەوشاوەیی و جوانی بمێنێتەوە، چونکە پلەی گەرما بەرزە و لەش وشکدەبێتەوە، هاوکات کاریگەرییەکانی تیشکی خۆریش زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی ounousa باس لە پێنج خاڵی سەرەکی دەکات، کە پێویستە لە هاویندا بۆ پاراستنی پێست پەیڕەوبکرێت:

1-بەردەوام لە دەرەوە و ماڵەوە، پێویستە کرێمی شێدار بەکاربهێنیت، بەپێی جۆری پێستەکەت، جگەلەوەش رۆژانە دەبێت لایەنی کەم 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، تا لەش وشک نەبێتەوە.

2-لەپێناو پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە، کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە، بەمەرجێک شێدار بێت، ئەمەش گرنگترین هەنگاوە.


3-خاوێنکردنەوەی پێست بە پێکهاتەی تایبەت، چونکە لە هاویندا رێژەی میکرۆب بەرزدەبێتەوە، باشترە رۆژانە دووجار پاکبکرێتەوە، تا خانەکانیش نوێ بنەوە.

4-پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکە، زیاتر بایەخ بە خواردنی میوە و سەوزە بدە، یان شلەمەنیەکان، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، هاوکات دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەورەکان، کە زۆر کاریگەری سلبی لەسەر پێست هەیە.

5-هەموو هەفتەیەک یان دوو هەفتە جارێک، پێویستە بە پێکهاتەی تایبەت پێست بەتەواوی خاوێنبکەرەوە لە سەنتەرەکان بێت یاخود ماڵەوە، بۆ ئەوەی خانە مردووەکان نەمێنێت و نوێ بێتەوە، پێستیش بگەشێتەوە.





ئەم هەواڵە 2140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad