English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
2018-07-17 [07:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەسرە رایگەیاند، خۆپیشاندان لە پارێزگاکە دەسیتپێکردەوە و خۆپیشاندەران لە نزیک دەروازەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی زوبێری پارێزگاکە گردبوونەتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، زیاتر لە ٢٥٠ خۆپیشاندەر لە بەردەم دەروازەی سەرەکی کێڵگەی نەوتی زوبێر کۆبوونەتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر بە ھۆی درووستبوونی گرژی لە خۆپیشاندانەکان و پێکدادانی پۆلیس و خۆپیشاندەران، قەدەخەی ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاکە راگەیەندرا و ئەمڕۆ سێشەممە، بە شێوەیەکی نیمچەیی کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی کێڵگە نەوتییەکە رایانگەیاند، بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەکە ئاساییە و کۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵی کاری تێدا دەکات.

بەھۆی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە، کارەبای نیشتمانی و بێکاری کوشندە لە ریزی گەنجان، ھەفتەیەک زیاترە خۆپیشاندان لە شارەکانی باشووری عێراق دەستیپێکردووە.

بە مەبەستی کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکانیش، ھێزە ئەمنییەکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی باشووری عێراق بڵاوەیانپێکراوە و خراونەتە ئامادەباشی.

بەھۆی پێکدادانی ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ھاووڵاتی کوژراون، نزیکەی ٢٥٠ برینداریش لە ریزی ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ھەیە.





ئەم هەواڵە 7492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad