English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ.. کچێك لەسەر باوەشکردن بە ماجد موهەندیس دوو ساڵ زیندانی دەکرێت
2018-07-17 [07:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە کۆنسێرتێکی ماجد موھەندیس لە شاری تائیفی سەر بە پارێزگای مەککە لە وڵاتی سعودییە، ژنێک لەبەر زۆری خۆشەویستی بۆ ئەو ھونەرمەندە دیارەی عەرەب، رادەکاتە سەر ستەیج و باوەشی پێدادەکات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، سەرەڕای ھەوڵی رێگری پاسەوانان ، کچەکە خۆی دەگەیەنێتە گۆرانیبێژە عێراقییەکە و باوەشی پێدا دەکات.

بە گوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کچەکە بە تۆمەتی ھەراسانکردن دەستگیرکراوە و ئەگەر دادگا تۆمەتەکەی بەسەردا بسەپێنێت، ئەوا دەبێت نزیکەی ٢٦ ھەزار دۆلار وەک سزا بدات و دوو ساڵیش زیندانی بکرێت.





ئەم هەواڵە 7195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad