English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت زەوی دابەش دەكاتەوە
2018-07-17 [07:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای دەکات، فەرمانێک بۆ دابەشکردنی زەوی دەرچووە و خەریکی تەرخانکردنی زەوین بۆیان.

خەسرەو کەمال، بریکاری وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، زەوی بەو کەسانە دەدرێت کە پێشووتر فەرمانی کۆنیان ھەیە و پێیان نەدراوە، گوتی: «زۆر کەس فەرمانی زەوی وەرگرتنیان ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی زەویی ئیفرازکراو لە ھەندێک شارەوانی زەوییەکانیان پێ نەدراوە، ئێستا ھەوڵی جدی دەدرێت بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەو کەسانە».

 

روونیشی کردەوە، لە ماوەی پێشووتردا دەیان ھەزار پارچە زەوی دابەش کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک خەڵک ماون فەرمانیان ھەیە و زەوییان پێ نەدراوە، گوتیشی: ”ئیفرازکردنی زەوی بەردەوامە، فەرمانیش دەرچووە بۆ پێدانی زەوی بە بنەماڵەی شەھیدان و نووسراوەکە ئاڕاستەی شارەوانییەکان کراوە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکە و دابەشکردنی زەوی“.

 

بەپێی زانیارییەکان بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بە پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ١٠ ھەزار و ٤٩ کەس فەرمانی پێشوویان ھەبوو بۆ وەرگرتنی زەوی، بەڵام زەوییان پێ نەدراوە، ئەوانە فەرمانەکانیان بۆ تازە کراوەتەوە، ھەروەھا ١١ ھەزار و ١٤٠ کەسیش فەرمانی تازەیان بۆ دەرچووە بۆ پێدانی زەوی.

 

بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی دووپاتی دەکاتەوە، کێشەی ئەوان لە زەوی دابەشکردن، ئیفرازکردنی زەوییە، گوتیشی: «ئیفرازکردنی زەوی ئاسان نییە، پەیوەندیی بە چەند وەزارەتێکەوە ھەیە، لەوانە وەزارەتی کشتوکاڵ، دواتر دەبێت شارەوانی رووپێوی بکات و پاشان ئیفرازی بکات و بۆ دابەشکردن ئامادەی بکات“.

خەسرەو کەمال راشی گەیاند، فەرمانی تازە بۆ دابەشکردنی زەوی بۆ چین و توێژی تر دەرنەکراوە، بەڵکوو تەنھا بۆ ئەوانەی فەرمانی پێشوویان ھەیە لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان.

بەپێی زانیارییەکان، لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار پارچە زەوی لەلایەن حکوومەتەوە بەسەر خەڵک دابەش کراوە.

سەبارەت بە لیستی ناوی فەرمانبەران و کرێنشینان بۆ پێدانی زەوی، کە لە ئەنجومەنە، ئەو ئاشکرای کرد کە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن و تاوەکوو ئێستاش ھیچ فەرمانێک دەرنەچووە.

بریکاری وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش دا، ھەروەھا لە رێگەی موساتەحەوە بە گرێبەستی درێژخایەن بەشێک لە زەوییەکانی شارەوانی دەدرێنە ھاووڵاتییان، بۆ ئەوەی کار و کاسبی لەسەر ئەنجام بکەن، گوتیشی: ”ئەو زەوییانەی دەدرێتە خەڵک بۆ پیشەوەرانە، بۆ ئەوەی ھەلی کار بڕەخسێت، زەوییەکانیش بە نرخێکی گونجاون و بە درێژخایەنیشە.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 12451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad