English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانەی لەیاری کۆتایی مۆندیال هاتنە نێو یاریگا به‌م شێوه‌یه‌ سزادران
2018-07-17 [07:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر



ئەو چوار کەسەی لە گێمی دووەمی یاری کۆتایی مۆندیالدا ھاتنە نێو یاریگا و یارییەکەیان بۆ چەند خولەکێک ڕاگرت، لە لایەن دادگایەکی ڕوسیا سزای فەرمییان بەسەر سەپێنرا.

لەم بارەیەوە دادگای مۆسکۆ بڕیاری زیندانی کردنی بۆ ١٥ ڕۆژ بەسەر ھەر یەکە لە فرزیلۆف کە تاکە پیاو بوو لە نێو گروپە گێرە شێوێنەکە لەگەڵ ئەو ٣ کچەی لەگەڵی بوون، کە ناویان نیکۆلیشنیا و ئۆڵگا باخیۆسۆڤا و کوراتشیۆڤا بوو، جگە لەوەش دادگا بڕیاری داوە ئەو چوار کەسە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ئامادەبوونی ھەموو چالاکییە وەرزشییەکان دوور بخرێنەوە.

ئاشکراە کە ئەو چوار کەسە لە یاری کۆتایی مۆندیال نێوان کڕواتیا و فەرەنسا ھاتنە نێو یاریگا و لەبەردەم فلادمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوەسیا، پشێوییان دروست کرد، ئەو کارەش وەک ناڕەزایییەک بوو، لەسەر سیاسەتەکانی فیفا و داواکردنی مافی دەربڕین بوو.


یاریگا





ئەم هەواڵە 3745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad