English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنێکی رووسی به تۆمەتی سیخوڕی له ئەمەریکا دەستگیرکرا
2018-07-17 [11:06 AM]

ZNA- هەولێر


 

داواکارانی گشتی له ئەمەریکا بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ژنێکی تەمەنی ٢٩ساڵانی رووسی به ناوی "ماریا بۆتینا" به تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ رووسیا دەرکرد.

 

له دانیشتنی دوێنێی دادگادا له واشینگتۆن، داواکارنی گشتی باسیان له هەوڵەکانی ئەم ژنه بۆ دزه کردن بۆ ناو دامەزراوه سیاسییەکانی ئەمەریکا، لەوانه ئەنجومەنی "پشتیوانانی مافی هەبوونی چەک"، کرد.

 

به گوتەی ئەم داواکارانه، بۆتینا پەیوەندیی لەگەڵ یاسادانەران و پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی پارتەکانی ئەمەریکا و هەروەها رێکخراوه لۆبیی دۆستانیی "رووسیا – ئەمەریکا" ساز کردبوو و ئەنجامی چالاکییەکانیشێ به فەرمان و سەرۆکایەتیی هەندێک بەرپرسی باڵای رووسیا بۆ مۆسکۆ دەنارد.

 

ئەم دادگاییه تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوەکەی دۆناڵد ترامپ و ڤیلادیمیر پوتین بەڕێوەچوو.

 

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمەریکا، بۆتینا که دانیشتووی واشینگتۆنه، تاکو یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی که رۆژی چوارشەممه بەڕێوەدەچێت، له گرتووخانه دەمێنێتەوه.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 4132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad