English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو قوتابییە کچەی لە قۆناغی ئامادەیی یەکەم بوو , خەڵاتێکی گرانبەھای پێشکەش دەکرێت 
2018-07-17 [11:55 AM]

ZNA – ھەولێر 




پەیام نایف جەمال، ئەو قوتابییە کچەی لە پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستھێنا ، ئەمڕۆ لەلایەن قوتابخانەکەیەوە خەڵات کرا. 

مامۆستا ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیاری ئەھلی کە پەیام لەو قوتابخانەیە خوێندوویەتی، رایگەیاند "ئەمڕۆ قوتابی، پەیاممان بە بەخشینی ئۆتۆمبێلێک خەڵات کرد بەھۆی ئەوەی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە".

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە ھەروەھا گوتی"لە قوتابخانەکەی ئێمەدا بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە وانە دەگوترێتەوە و ھەموو مامۆستاکانمان مامۆستای شارەزان و خەڵکی ناوەوە ھەرێمی کوردستانن".

سەبارەت بە دیارییەکانیش گوتی "ساڵانە ئەو قوتابییانەی نمرەی زۆر باش بەدەستدەھێنن، ئێمە خەڵاتیان دەکەین، کە ھەندێک جارە خەڵاتەکان گێڕانەوەی بڕە پارەکەیە بۆ قوتابییەکە و دیارییەکەی پەیام، ئۆتۆمبێلێک بوو کە بە بڕی ١٢ ھەزار و ٩٠٠ دۆلار (١٢٩ وەرەقە) کڕیبوومان".

 

 


سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 12295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad