English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە لیبیا 8 كۆچبەری نایاسایی لەناو بارھەڵگرێكدا گیانیان لەدەستدا
2018-07-17 [06:34 AM]

ZNA- هەولێر





ھێزە ئەمنییەكانی لیبیا بڵاویانكردەوە، بەھۆی بوونی چەند گاڵۆنێكی بەنزین لە كۆی 100 كۆچبەری نایاسایی 8 كۆچبەر لەناو بارھەڵگرێكی تایبەت بە گواستنەوەی ماسی و گۆشت لە رۆژئاوای لیبیا گیانیان لەدەستداوە و ھەروەھا 90 كۆچبەری دیكەش رزگاركران، راشیانگەیاند، 6 لەو كۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵانن.



ھێزەكانی لیبیا ئاماژەیان بەوەشكردووە، كۆچبەرەكان عەرەب، ئەفریقی، پاكستانی و بەنگلادیشین و تائێستاش قاچاخچی ئەو كۆچبەرانە دەستگیرنەكراوە.



مانگی رابردوو ھێزی دەریایی لیبیا 3500 كۆچبەریان لە خنكان رزگاركردووە و ھاوكات لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر لە 484 ھەزار كۆچبەر لەرێگەی لیبیاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad