English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
2018-07-18 [04:56 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧١ دۆلار و ٨٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ٧٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نەوتی خاو ٧٥ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

هاوکات ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.





ئەم هەواڵە 11293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad