English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایش دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر بسکیتی دۆندرمەدا
2018-07-18 [05:21 AM]

ZNA-هەولێر


بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە بسکیتی دۆندرمە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە لەناودەبرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی ئابوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، رایگەیاند، "ده‌ست به‌سه‌ر دوو هه‌زار كارتۆن بسكیتی دۆندرمه‌ له‌ جۆری (بابك)ی ئێرانی گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كراوه‌".

ڕاشیگەیاند "بسكیتی دۆندرمه‌كه‌ له‌ كۆگای كۆمپانیای نه‌كه‌رۆز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رواره‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردووه‌ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "له‌گه‌ڵ بسكیتی دۆندرمه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ هه‌زار و ٧٠٠ لیبڵی له‌زگه‌دا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ مۆری نوێكردنه‌وه‌ی به‌روار".

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت، بۆ ڕێگریكردن له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 4939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad