English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێشت دابه‌زێنه‌ به‌ باشترین خواردنه‌وه‌
2018-07-18 [05:29 AM]

هەولێر _ ZNA


توێژەرەوان سەلماندویانە كە رێجیم كردن بە ئاوی گەرم یەكێكە لە ئاسانترین جۆرەكانی رێجیم بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە سوودێكی زۆر باشی هەیە.


لێكۆڵەرەوان باس لە سوودەكانی خواردنەوەی ئاوی گەرم دەكەن لەسەر گەدەی برسی رۆژانە، چونكەی هاوكارە بۆ كردنە دەرەوەی ژەهر لە لەشتدا، كرداری هەرس خێرا دەكات و یارەمەتی پاراستنی ئامێری هەرس دەدات.

ئاوی گەرم سەرچاوەیەكی سروشتی زۆرباشە بۆ لابردنی قەڵەوی، بەشێكی زۆری خەڵك لە ئێستادا پشت بەمە دەبەستێت، ئەگەر رۆژانە كوپێك ئاوی گەرم بخۆیتەوە بەیانیان لەسەر گەدەی خاڵی، بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات و كێش دادەبەزێنێت بەشێوەیەكی زۆر خێرا.

خواردنەوەی ئاو گەرم پێش نان خواردن زۆر پێویستە، چونكە ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە زووتر تێر دەخۆیت، چالاكیەكانی لەش بەهێز دەكاتەوە و سوری خوێن خێرا دەكات و یارمەتی توانەوەی كالۆری لەش دەدات.

ئەگەر ئارەزوووت لە ئاو نەبوو بەتەنیا خواردنەوەی، ئەوا كەمێك ئاوی لیمۆی تێكەڵ بكە، تا تامەكەی خۆشتر بێت، جگە لە لیمۆ ئارەقی گەلای نەعنا یان پارچەیەك زەنجەفیل یان چەند دلۆپێك ئاوی میوەكانی دەتوانیت تێكەڵ بكەیت.





ئەم هەواڵە 6301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad