English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانان ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چوخ به‌رز ده‌نرخێنن
2018-07-18 [05:47 AM]

ZNA-هەولێر


فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چوخی نزیك مه‌خموور به‌رز ده‌نرخێنێت و به‌ چاونه‌ترس و لێهاتوو وه‌سفیان ده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا، "جێمز جارارد" فه‌رمانده‌ی بالای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش، پشتڕاستی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه‌ و ئه‌م تاقمه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ناوبراون.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق.

ڕۆژی دووشەممە2018/7/16 هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چیای قەرەچوخ لە سنووری شارۆچکەی مەخموور ئەنجامدا و بە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کۆتایی هات و ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید و بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 5335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad