English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیروان بارزانی: تا عیراق یه‌ك پارچه‌ بێت ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وانه‌ ده‌مێنن
2018-07-18 [05:49 AM]

ZNA-هەولێر


سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان (میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور) ده‌ڵێت" داعش و قاعیده‌ و ئه‌و فكره‌ توندڕه‌وانه‌ی له‌عیراقدا دروست بون ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆیان دروست بووه‌ ئه‌و كێشانه‌ی له‌عیراقدا بونیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌روه‌ك خۆی به‌رده‌وامه‌ بۆیه‌ ئه‌و فكره‌یه‌ ناڕوات تا عیراق به‌م دۆخه‌ بێت یه‌كپارچه‌ بێت ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نابن, هه‌موو دنیا ئه‌مه‌ ده‌زانن.ده‌شڵێت" ڕاسته‌ داعش له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ وه‌ك جاران پایته‌خت و خه‌لافه‌تیان نه‌ماوه‌ ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی و گه‌ریلایی ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك شه‌وانه‌ داعش له‌حكومه‌تی عیراق به‌هێزترن."

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ قه‌زای مه‌خمور و چیای قه‌ره‌چوخ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدرا، سیروان بارزازنی فه‌رمانده‌ی باڵای پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌رپرسی میحوه‌ره‌كه‌یه‌ بو ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ كرد و وتی" ئۆپراسیۆنه‌كه‌ هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌و ناوچانه‌ هه‌بوون زۆرجار ده‌په‌ڕینه‌وه‌ بۆ حه‌ویجه‌ و ئه‌وناوچانه‌ زۆر جار به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان زانیاریان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه‌ و لێیان دراوه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێش وه‌خته‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ڕێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵ و تونێل و شوێنی مانه‌وه‌یان په‌یداكرا له‌و ناوچه‌ شاخاویه‌ بۆیه‌ بڕیاردرا ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ ڕوماڵكردنی ئه‌وناوچانه‌ ده‌ست پێبكرێت."

به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وتیشی" له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ توانرا نزیكی (٣١) خاڵی داعش بۆردومان بكرێت و شوێنی مانه‌وه‌یان كه‌ بریتی بوو له‌هۆتێل و ئه‌شكه‌وتی بچوكی مانه‌وه‌ ژماره‌یان (١٥)شوێن بوو هه‌موویان خاوێن كرانه‌وه‌."

وتیشی" هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌تی له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجاربوو هه‌لی كۆپته‌ری ئاپاتچی به‌كاربهێنن له‌بۆردومانكردندا وه‌ یه‌كه‌مجاربوو هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بڕۆن."

له‌باره‌ی هاوكاری و به‌شداری چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) كه‌ له‌مه‌خمورن له ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان؟ سیروان بارزانی وتی" ئه‌وان هیچ هاوكاریه‌كیان نه‌كردوین وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه‌ نیه‌، نازانین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ له‌پێشتردا هاتن بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه‌ی كوردانی باكور له‌وێ ماون یاخود نا؟ به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان له‌وێ ماون به‌ڵام هیچ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كمان نیه‌و نه‌بووه‌."

به‌بڕوای سیرون بارزانی "داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه‌" وتیشی" داعش ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی و گه‌ریلایی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێزه‌یان نیه‌ كه‌ بتوانن شارێك یا شارۆچكه‌یه‌ك بگرن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ به‌تایبه‌ت شارۆچكه‌ بچوكه‌كان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه‌ بتوانن شوێن داگیر بكه‌ن."

پێشتر سه‌باح نوعمانی وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراقی له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناوبراودا ڕایگه‌یاندبوو" داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌عیراق كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام له‌ڕووی بیروباوه‌ڕه‌وه‌ هێشتا له‌عیراقدا ماون، ده‌زگای دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌."

به‌ڵام سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆچونی پێچه‌وانه‌تری هه‌یه‌ ئه‌و پێی وایه‌ تا عیراق یه‌ك پارچه‌ بێت ئه‌م گروپه‌توندڕه‌وانه‌ له‌عیراقدا ده‌مێنن له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" داعش و قاعیده‌ و ئه‌و فكره‌ توندڕه‌وانه‌ی له‌عیراقدا دروست بون ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆیان دروست بووه‌ ئه‌و كێشانه‌ی به‌داخه‌وه‌ له‌عیراقدا بونیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌روه‌ك خۆی به‌رده‌وامه‌ بۆیه‌ ئه‌و فكره‌یه‌ ناڕوات تا عیراق به‌م دۆخه‌ بێت یه‌كپارچه‌ بێت ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نابن هه‌موو دنیا ئه‌مه‌ ده‌زانن."

بارزانی وتیشی" ڕاسته‌ داعش له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ وه‌ك جاران پایته‌خت و خه‌لافه‌تیان نه‌ماوه‌ به‌ڵام بڵێین جموجۆڵی عه‌سكه‌ریان نه‌ماوه‌ نه‌خێر ناڕاسته‌، به‌تایبه‌ت له‌هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك و حه‌ویجه‌ به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ به‌شه‌و داعش به‌هێزترن له‌ حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك - به‌غدا خه‌ڵك ده‌گرن سه‌رده‌بڕن له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی ڕابردوو به‌ده‌یان خه‌ڵكیان گرتووه‌ و سه‌ریان بڕیووه‌."





ئەم هەواڵە 4093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad