English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەیدەرعەبادی سێ وەزیری كابینەكەی دەگۆڕێت
2018-07-18 [06:13 AM]

ZNA – هەولێر


بەگوێرەی سەرچاوەیەك لە بەغداوە رایگەیاندووە،  حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی لە كابینەی حكوومەتەكەیدا دەكات و هەرسێ وەزیری كارەبا و تەندروستی و گواستنەوە لەكار دوور دەخاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی (فورات نیوز)ی عێراقی لەهەواڵێكیدا بڵأوی كردەوە، عەبادی هەریەك لە كازم حەمامی وەزیری گواستنەوە، قاسم فەهداوی وەزیری كارەبا و عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی بەشێوەیەكی كاتی لەسەر ئەركەكانیان لادەدات.
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك ڕێگەچارەیەكی بەپەلە بۆ دامركاندنەوەی خۆپێشاندانە بەرفراوانەكانی باشووری عێراق، چەند ناوێكی بۆ بەڕێكردنی كاروبارەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و گواستنەوە و كارەبا و چەند پۆستێكی تری دەزگای جێبەجێكاری دەوڵەت دەستنیشان كردووە.
 
هەروەها بڕیاریش دراوە بەرپرسە ئیدارییەكانی دەزگای جێبەجێكردنی دەوڵەت لە پارێزگاكانی واست و باشووری عێراق بگۆڕدرێن، ئەمەش دوای شكستهێنانیان لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیانی خۆیان.

ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپێشاندانێكی ناڕەزایی بەرفرەوان پارێزگای بەسرا و ژمارەیەكی بەرچاوی پارێزگاكانی تری باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، كە داواكاری سەرەكیان دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و كارەبا و هەلی كارە.

 





ئەم هەواڵە 7900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad