English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزاكانی سەر ئێران كۆمپانیا ئەوروپیەكانیشی گرتەوە
2018-07-18 [07:14 AM]

​ZNA – هەولێر


ئاژانسێكی فەرەنسی ئاشكرایكرد، له‌باره‌ى سزاكانى سه‌ر تاران واشنتۆن هه‌موو داواكارییه‌كانى بۆ لێخۆشبوون له‌ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانى و به‌ریتانییه‌كان كه‌ له‌ ئێران كار ده‌كه‌ن  ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌.

 

ئاژانسى هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسى ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ وه‌ڵامى نامه‌یه‌كی پاریس و به‌رلین و له‌نده‌ن، كه‌ سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو ئاراسته‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا كراوه‌، واشنتۆن داواكه‌یانى له‌باره‌ى لێخۆشبوون له‌ كۆمپانیاكانى ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ ئێران ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌ى گوتووه‌: "ستیڤن مینۆچن، وه‌زیری خه‌زنه‌ و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ پۆزه‌تیڤ وه‌ڵامی نامه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكرابوو كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ڵمانى و به‌ریتانییه‌كان، له‌ سزاكانى سه‌ر ئێران به‌ده‌ر بكرێن".

 

 
زیاتر لە دوومانگە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند و سزاكانى سه‌ر تارانى كارا كرده‌وه‌. دواى ئه‌وەش ئێران تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى هاتووه‌ و به‌هاى دراوه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه‌.

 





ئەم هەواڵە 4135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad