English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشانده‌ران سێ رۆژ مۆڵه‌ت به‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن
2018-07-18 [08:07 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خۆپیشاندەرانی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆ کۆتاییھێنان بە خۆپیشاندانەکان, ١٢ داواکاری پێشکەش دەکەن و سێ رۆژیش وەکو مۆڵەت بە حکوومەتی عێراق دەدەن.

نوێنەری خۆپیشاندەران داوا دەکەن، لە رێگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقەوە, ئەم ١٤ داواکارییە بدرێتە حکوومەت.

بە گوێرەی ویبسایتی شەفەق نیوز، خۆپیشاندەران بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانییان، ٣ رۆژی مۆڵەت دەدەنە حکوومەتی عێراق.

١- ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و ھەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی کە پێیاندراوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانیش کەمبکرێتەوە بۆ چارەگێک، یانیش ھەر پارێزگایەک دوو نوێنەری ھەبێت و بەشداری لە دانانی یاساکان بکات، یاخود لە رێگەیەوە پێویستی و پرۆژەکانی پارێزگاکە بگەیەنرێت.

٢- ھەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی سەرۆکایەتییەکان کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، بریکارانی وەزارەت، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، مووچە و ئیمتیازاتەکانی  نیشتەجێبووەکانی کامپەکانی رەفحە و جیھادیش لە دەرەوەی وڵات، لەگەڵ مووچەی خانەنشینییان لەگەڵ حزبەکانی دەرەوە بکرێتە یەک.

٣- ھەڵوەشاندنەوەی نووسینگەی پشکنەرە گشتییەکان لە وەزارەتەکان، چونکە ئەوان گەندەڵییەکان دادەپۆشن و دزییەکان لەنێوان خۆیان بەش دەکەن.

٤- ھەڵوەشاندنەوەی دەستەی دەستپاکی و نووسینگەکانی لە تەواوی پارێزگاکان، بەو پێیەی گەندەڵەکانی پاراستووە و دایپۆشیون، لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، کە تەواوی ھەڵبژاردنی رابردوویان ساختەکردووە و لە بەرامبەر ساختەکارییەکانی پێشووش، کە وڵاتی دووچاری داڕووخان کردووە، لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

٥- ھەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی تەواوی پەرلەمانتاران، لە تەواوی خوولەکانی دوای رووخانی رژێمی پێشوو، ھاوکات ھەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە ئیمتیازات دەداتە پەرلەمانتاران و بە جۆرێک ھەمواربکرێتەوە، لەگەڵ بڕوانامەیان بگونجێت، دەبێت دەستبەرداری پۆستی پێشووی ببێت و خۆی بۆ پەرلەمان یەکلابکاتەوە، وەک ھەر فەرمانبەرێکی دیکەی دەوڵەت.

٦- سەبارەت بە فڕۆکەخانەی نەجەفیش، پێویستە ئەنجوومەنە کارگێڕییەکەی ھەڵبوەشێتەوە و ئەندامانی راپێچی دادگایەکی رەوا بکرێن، بۆ ئەوەی تەواو‌ی ئەو پارانەی پێشووتر دزیویانە بگەڕێندرێتەوە.

٧- پێویستە دادگایەک لەلایەن خەڵکەوە لە ژێر ناوی "دادگای خەڵک"  پێکبھێنرێت و ئەندامانی لەلایەن گەلەوە ھەڵبژێردرێن، مەرجەعیەتی باڵا دادگایی ھەموو ئەو گەندەڵ و دزانە بکات لە دوای رووخانی رژێمەوە ھاتوونەتە حکوومەت، بۆ ئەوەی سزایەکی دادپەروەرانە بەسەر خیانەتکاران بسەپێنرێت.

٨- دامەزراندنی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا و بە ماوەیەکی خێرا، وەک رێککەوتنی میسر لەگەڵیان کردوون، کە بۆ بنیاتنانی سێ وێستگە و ھەر وێستگەیەکیش ٢ ملیار دۆلاری تێدەچێت.

٩- پێکھینانی لێژنەیەک لە مەرجەعی عێراق، لەگەڵ دەستەبژێرێک لە یاساناسانی زانکۆکانی عێراق، بۆ ھەموارکردنەوەی ئەو ماددە و بڕگانەی دەستوور، کە خزمەت بە گەل ناکەن.

١٠- ھەڵوەشاندنەوەی یاسای "سانت لیگۆ"ی ھەموارکراو، تایبەت بە ھەڵبژاردن و گۆڕینی بە یاسای بەدەستھێنانی زۆرینەی دەنگ بۆ ھەر کەسێک بەبێ لیستی حزبەکان، بۆ ئەوەی رێگە بە کەسانی سەر‌بەخۆ بدات بگەنە پەرلەمان.

١١- رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بواری وەبەرھێنان و وازھێنان لە کۆمپانیای بەرپرسانی حزبەکان، کە سامانی وڵاتییان تاڵانکردووە و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتی دەپارێزن.

١٢- دامەزراندن و راگەیاندنی ھەلیکار بە میکانیزمی نوێ، کە مافی ھەمووانی تێدا پارێزراو بێت، نەک لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدارەوە بدزرێت و لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا دابەشی بکات.

١٣- دابەشکردنی مافی تاکی عێراق لە بەرھەمھێنانی نەوت، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی باج بگونجێت کە حکوومەت وەریدەگرێت، یانیش لە بەرامبەردا خزمەتگوزارییە گشتییەکان بکاتە خۆڕایی، وەکو ئاو، کارەبا و کەرتی تەندرووستی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

١٤- ھەڵوەشاندنەوەی یاسای تایبەتمەندی کۆکردنەوەی پارەی کارەبا و نەوت و غاز، چونکە پرۆژەیەکی حزبی دەسەڵاتدارە لەسەر حیسابی گیرفانی ھاووڵاتییانی ھەژار و ئەوانەی داھاتییان سنووردارە، وەکو فەرمانبەران و کاسبکاری ئاسایی.





ئەم هەواڵە 7411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad