English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ى ده‌ریاچه‌ى دووكان ئه‌م بڕیاره‌ درا
2018-07-18 [08:13 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، لەکۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و قایمقامی قەزای دوکان و بەشی پۆلیسی دوکان و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوکان  لەپێناو ڕوونەدانی حاڵەتی خنکان و پارێزراو بوونی گەشتیاران  لەکۆبونەوەکە ئەم بڕیارە درا 

خاوەن کەپرەکانی سەر دەریاچەی دوکان زانیاری بدەن  بە گەشتیاران لەپێناو ئاگا لەخۆبوونیان و ڕوونەدانی ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ، تاگیانی ھەموولایەک پارێزراو بێت بەتایبەت  لەکاتەکانی مەلەکردنی گەشتیاران لەدەریاچەی دوکان .

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە  ڕێنمایی درا بە خاوەن کەپرەکان بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنییەتی سنوری قەزای دوکان ئەویش بە ھەڵواستنی تابلۆی زانیاری و ھاوکاریکردنی گەشتیاران لەکاتی سەردانیکردنیان بۆسنوری قەزای دوکان .





ئەم هەواڵە 6733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad