English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاری ده‌ركردنی رۆژنامه‌وانه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تره‌مپ و پوتین ئاشكرا ده‌بێت
2018-07-18 [08:20 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سام حوسێنی، ئەو رۆژنامەوانەی رۆژی دووشەممە، ١٦ی تەممووز/ یۆلیۆ، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا دەرکرا، باس لە ھۆکاری دەرکردنەکەی دەکات.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ترەمپ و پوتین، کە دوای کۆبوونەوەی لووتکە، لە ھێلسینکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو، ئەو رۆژنامەوانە ویستی پرسیارێک لە بارەی "پەیماننامەکەی قەدەخەکردنی چەکی ناووکی" بکات، بەڵام دەرفەتی پێنەدرا و لە کۆنگرەکەش دەرکرا.

سام حوسێنی بۆ ئەسۆشیەتید پرێس رایگەیاند، دەستەواژەی "پەیماننامەی قەدەخەکردنی چەکی ناووکی" بەدەست لەسەر کاغەزێکی نووسیبوو، پرسیارەکەشی لە بارەی ھەمان بابەت بووە.

حوسێنی دەڵێت: "زۆر بە سادەیی ئەو کاغەزەم بەرزکردبۆوە، بۆ ئەوەی من ببینن و دەرفەتی ئاراستەکردنی پرسیارم پێ بدەن و پرسیارەکەش لە بارەی جدییەتی سیاسەتی ناووکی بوو".

ئەو رۆژنامەوانە ئاشکراشی دەکات، دەسەڵاتدارانی فینلاند، تا نیوە شەوی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممە، لە شوێنێکی تایبەت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە، لەو ماوەیەشدا ھیچ ھاوکارییەکی لەلایەن نوێنەرایەتی ئەمەریکاوە لەو وڵاتە، پێشکەش نەکراوە.

حوسێنی نیازی خۆی لە بارەی ئەو پرسیارە ئاشکرا کرد کە دەیەویست ئاراستەی ترەمپ بکات، ئەویش لە بارەی ھەبوونی چەکی ناووکی بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە تا ئێستا ئەو وڵاتە، ھیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە، نە رەتیکردووەتەوە و نە دانیشی بە ھەبوونی ئەو چەکە، داناوە.





ئەم هەواڵە 12133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad