ZNA-ههولێر
ھۆبەی پتەوکردنی تەندرووستی، لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی سلێمانی، رێنمایی تایبەت بە رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون بڵاودەکاتەوە.
ئەگەرچی لەو راگەیەندراوەدا، ھیچ ئاماژەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو پەتایە لە پارێزگاکە نەکراوە، بەڵام رێنمایی خەڵک دەکات، بۆ رێگریکردن لەو پەتایە، تانکی ئاوی سەربانەکانییان پاک بکەنەوە، بەلای کەمەوە شەش مانگ جارێک.
لەو رێنماییانەدا ئەوەش ھاتووە، لە سەرچاوەی خواردنەوە دڵنیاببنەوە ئینجا بەکاربھێنن و ئەو بەروبوومانەش نەخۆن، کە بە ئاوی زێراب "پیس" ئاو دەدرێن.

ئەم هەواڵە 9289جار خوێندراوەتەوە |