English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر هه‌ژمارنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی شنگال پارتی سكاڵای تۆمار كرد
2018-07-18 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسى لقى حه‌ڤده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ئاشكرای كرد، پارتى به‌فه‌رمى سكاڵای له‌دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار كرد كه‌ بوونه‌ هۆكارى هه‌ژمارنه‌كردنه‌وه‌ى ده‌نگى شنگالییه‌كان .

قادر قاچاغ به‌رپرسى لقى 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال رایگه‌یاند، له‌به‌ر هه‌ژمارنه‌كردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگی 120 سه‌ندوق له‌ شنگال له‌لایه‌ن تیمى دادوه‌رانى كۆمسیۆنەوە، دوێنێ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌، به‌فه‌رمى سكاڵای تۆمار كرد كه‌ به‌غدا داینابوون وه‌كو كارمه‌ند بۆ قوفڵلێدان له ‌سندووقه‌كان و تۆماره‌كان و، ئێستاش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگه‌كان به‌رپرسن، ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌ به‌ر  .

قادر قاچاغ گوتیشی، هه‌ژمار نه‌كردنى ده‌نگى شنگالییه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌نگه‌كانى مووسڵ و له‌و پارێزگایه‌ پارتى نه‌بێته‌ یه‌كه‌م.

 

kdp.info

 





ئەم هەواڵە 2485جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad