English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان كرایه‌وه‌
2018-07-18 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ لە هەولێر و لە ژێر چاودێرى بەرێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان مەراسیمى کردنەوەى سەنتەرى ڕاهێنانى وەزارەتى کارەبا و تەواو بوونى لە ژێر ڕۆشنایی پڕۆژەکە بەرێوەچوو.

پرۆژە ستراتیژیە (١٠) ساڵەکە کە نزیکەى 120 ملیۆن دۆلارى تێچووە لەلایەن حکومەتى ژاپۆنەوە لە چوارچێوەى پێدانى قەرزى بچووکى وەبەرهێنان پاڵپشتى دارایی کراوە. 

پڕۆژەکە پێدانى کارەبا بۆ هەریەک لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و سلێمانى دابین دەکات لەگەڵ پێشکەشکردنى ئاسانکارى پێویستى چاککردنەوە بۆ وەزارەتەکە.

بەرێز کاتسومى مۆریاسۆ کونسولى ژاپۆن لە هەولێر کە لە مەراسیمەکە ئامادەبوو ئاماژەى دا کە حکومەتى ژاپۆن شانازى دەکات کە بۆتە هاوبەشێکى سەرەکى لەم پرۆژە ستراتیژیەدا کە بە شێوەیەک هەموو خەڵک و شوێنە پیشەسازیەکان تیایدا سوودمەند دەبن.

ئه‌گه‌ر هەیە پرۆژەکە ببێتە ڕێگایەک بۆ پتەوکردنى کارى ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنى هەلى کار لە هەرێمى کوردستان. هەروەها، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هەنگاوێک بۆ پتەوکردنى هاریکاریە دوولایەنەکان و پەیوەندیە دۆستاتیەکانى نێوان ژاپۆن و هەرێمى کوردستان





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad