English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ماوه‌ی ساڵێك ترامپ هه‌شت جار داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕوحانی کردووە
2018-07-18 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسێكی ئێران دەڵێت ساڵی ڕابردوو دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا هه‌شت جار داوایکردبوو لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد واعزی بەرپـرسی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگه‌یاند، دۆناڵد ترامپ داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ روحانی كردوه‌، ئەم داوایەی سەرۆکی ئەمەریکاش لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بووە کە پایزی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەهۆی ڕاگەیاندنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکەی لە ساڵی 2015، ئێران داواکەی ترامپی پەسەند نەکردووە.

واعزی ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، وڵاتەکەی ئامادە نیـیە هیچ دانوستاندنێک لە بارەی ڕێکەوتننامەکە بکات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنج بە فەرمی بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکای دا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکەی لەگەڵ ئێراندا.

ترامپ دەڵێت ئەو ڕێکەوتننامەیە کەموکوڕی زۆری تێدایە و بواری بۆ ئێران هێشتووەتەوە پەرە بە بەرنامە ناوکیـیەکەی بدات.

 

voa





ئەم هەواڵە 4285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad