English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای دوو ساڵ ئەمڕۆ باری نا ئاسایی لە توركیا كۆتایی ھات
2018-07-18 [02:24 AM]

ZNA - هەولێر


ئیبراھیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ لە توركیا باری نا ئاسایی كۆتایی دێت و ھەر كاتێكیش مەترسی تیرۆر، یان مەترسییەكی دیكە لەو وڵاتە دروست بوو، سەرۆك كۆماری توركیا راستەوخۆ دەتوانێت جارێكی دیكە باری نا ئاسایی رابگەیەنێتەوە.

لە دوای ھەوڵی كودەتا سەربازییەكەی ٥ی تەمموزی ٢٠١٦ی توركیا، حكومەتی ئەم وڵاتە باری نا ئاسایی راگەیاند، بە بیانووی مەترسی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی كودەتاچییەكان، لەو چوارچێوەیەشدا ھەزاران كەس دەستگیركران و لەكارەكانیان دوورخرانەوە و دەیان دەزگای میدیایی داخران و لەوكاتەوە سێ مانگ جارێك باری نائاسایی درێژدەكرایەوە. پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن و رێكخراوەكانی بواری مافەكانی مرۆڤیش بەردەوام رەخنەیان لە بەردەوامیی باری نائاسایی دەگرت و ئاماژەیان بەوە كردووە، لەژێر ئەو بارەدا پێشێلكاری دژبە مافەكانی مرۆڤ لە توركیا دەكرێت.





ئەم هەواڵە 4429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad