English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا دەکات
2018-07-18 [04:30 AM]

ZNA – ھەولێر 




سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە ئوردن و عێراق و شاندێکی دیپلۆماسیی یاوەری کرد کە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن و کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی لە ئوردن و عێراق.

 


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/٧/٢٠١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ھانز پیتەر لینز، باڵیۆزی سویسرا لە ئوردن و عێراق و شاندێکی دیپلۆماسیی یاوەری کرد کە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن و کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی لە ئوردن و عێراق، سەردانی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردبوو.
لە دیدارێکدا بەڕێز باڵیۆزی سویسرا سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ھەماھەنگی و ئاسانکارییانەی پێشکەش بە کار و چالاکیی باڵیۆزخانەکەیان و ڕێکخراوە مرۆییەکانی سویسری کردووە و ھیوای بەردەوامیی ئەو ھاوکارییە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سویسرای خواست، ھەروەھا کار و ئەرکەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی جێگەی حەوانەوە و خزمەتگوزاری بۆیان، بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز باڵیۆزی سویسرا لە ئوردن و عێراق خواست لە ئەرکی نوێیدا و بەردەوامیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و سویسرا، بەتایبەتی ڕێکخراوە مرۆییەکانیان بۆ ھاوکارییکردنی ئاوارە و پەنابەران، دووپات کردەوە، پوختەیەکیشی دەربارەی پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی ئەمنیی عێراق و پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەم دواییەی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان بۆ بنەبڕکردنی داعش لە ناوچەکە، پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بەڕێزیان ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەر ھاوکاری و ھەماھەنگییەک لەگەڵ حکوومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکانی سویسرا بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەران دەربڕی.
دەربارەی پرۆسەی سیاسیی عێراقیش بەڕێزیان دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بۆ چوونە ناو ھەر گفتوگۆیەک بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، نیشان دا.
تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad