English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەستێکى گەورەى بۆ هازارد ته‌رخانكرد
2018-07-19 [07:44 AM]

ZNA – ھەولێر



چوونی ھازارد رۆژنامەکانی سەرقاڵ کردوە، ئەمجارە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئیدین ھازاردی بەلجیکی یاریزانی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی ئامادەکردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، رایگەیاند یانەی بەرشەلۆنە واز لە ئیدین ھازاردی ئەستێرەی بەلجیکی ناھێنێت و دەشڵێت بەرشەلۆنە پلانێکی نوێی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ھازارد.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دووپاتیکردووەتەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕپێکردن پێشکەشی چێڵسی دەکات، کە بریتییە لە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی لەگەڵ بڕە پارەیەک، لەبەرامبەر ھازارددا.

ھازارد راشکاوانە رایگەیاندووە کە دەیەوێ لە چێڵسی بڕوات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند یانەیەک ململانێ لەسەر تواناکانی دەکەن، بەتایبەتیش ریال مەدرید و بەرشەلۆنە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوریسیۆ ساری راھێنەری نوێی یانەی چێڵسی رایگەیاند "حەزدەکەم ھازارد لە چێڵسی بمێنێتەوە".





ئەم هەواڵە 12322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad