English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی له‌ هه‌ڵوێستێكی دژواردایه‌ له‌ باره‌ی خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق
2018-07-19 [08:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە راپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی باشووری عیراق لەژێر ناوی "خۆپیشاندانەکان لە پارێزگاکانی باشووری عێراقی شیعی دەوڵەمەند بە نەوت پەرەدەسێنن" بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەو فشارانە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان خستووەتە رەوشێکی ناھەمووارەوە".

خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی باشووری عێراق کە زۆرینەیان شیعەن زیاتر لە ھەفتەیەکە بەردەوامە و خۆپیشاندەران بەرەنگاری ھێزەکانی ریگریکردن لە ئاژاوە دەبنەوە و بەھۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و کێشەی جۆری ئاو و بێکاریی و توڕەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە بریتانییەکە، خۆپیشاندەران فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رووبەڕووی ھەڵوێستێکی قورس بووەتەوە لە کاتێکدا چاوەڕوان بوو پاش ھەڵبژاردنەکان بتوانێت لەگەڵ لایەنە براوەکان حکوومەتێکی نوێ پێکبھینێت، بەڵام پێناچێت ئەو چانسەی بمێنێز

خەڵکی بەسرە کە لە پارێزگاکەیانەوە ٨٠% نەوتی عێراق دەنێردرێتە دەرەوە ھەست دەکەن ناپاکییان بەرامبەر کراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، چونکە پارێزگاکە لە دۆخێکی خراپدایە و بەدەست نەبوونی کارەبا و ئاو و بێکاریی خەڵکەکەیەوە دەناڵینێ.





ئەم هەواڵە 8272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad