English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان گەشە بە پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوانیان دەدەن
2018-07-19 [09:16 AM]

​ZNA – هەولێر


ئينستتيوتى ئابوورى ئەمەریكی – كوردی ( AKEI)، وەفدێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریكا دەكات بۆ بەهێز كردنی پەیوەندیە ئابووری بازرگانیەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.

ئینستتیوتی ئابووری ئەمەریكی- كوردی ، بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندیە ئابووری بازرگانیەكان لەنێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان، كۆنفراسێكی لە واشنتۆن رێكخستبوو، وەفدێكی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان بانگهێشتی واشنتۆن كرد بۆ كۆنفرانسەكە،  كە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرنگی تێدا ئەنجام درا.

وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو لە جێگری پارێزگای هەولێر، تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، عەبدوڵا عەبدولرەحیم. هەروەها چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی بواری خانوو بەرەو بیناسازی بەشدار بوون لەكۆنفرانسەكە.

لەكۆنفرانسەكەدا باسی بازرگانی و كێشە ئابووریەكانی كوردستان چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە ئابووریەكانی هەرێم كرا، هەروەها بەرنامەی كاری ئینستتیوتەكە ، ناساندن و ئاشناكردنی نوێنەرەكان و رێكخستنی دەرفەت بوو بۆ بنیادنانی هاوبەشی كردن لەنێوان كۆمپانیا كوردیەكان ئەمەریكیەكان.

ئامانجی یەكەمی ئەم ئینستتیوتە ئەوەیە كە بتوانن بەڕێژەیەكی زۆر ریسێرچ بكەن لەسەر هەموو سێكتەرە ئابووریەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بزانن كەمو كوڕیە ئابووریەكان لەهەرێمی كوردستان چیە و هەروەها ڕێگە چارە بۆ كەمو كوڕیە ئابووریەكان بدۆزنەوە.

ئامانجی دووەمیش، دروستكردنی هەمەهانگی ئابووری لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستانە، ئەویش بەهێنانی چەند وەفدێكی كۆمپانیا ئەمەریكیەكان بۆ هەرێمی كوردستان و بەپێچەوانەوەش ناردنی وەفدی كۆمپانیا گەورەكانی كوردستان بۆ ئەمەریكا.

  

 

 





ئەم هەواڵە 5557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad