English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو یەکەمین گەشتی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت
2018-07-19 [09:14 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری ئەوقاق و کاروباری ئایینی، لەگەڵ ئەو کەسانە کۆدەبێتەوە کە ناویان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش دەڵێت "پێنج ھەزار و ٤٦٩ کەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە و رۆژی دووشەممە ٢٣ـی تەممووز یەکەمین گەشتی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٧-٢٠١٨، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاق و کاروباری ئایینی بە وەکالەت لەگەڵ ستافەکەی لە مزگەوتی سەواف لە شاری ھەولێر لەگەڵ ئەو کەسانە کۆبووەتەوە، کە ناویان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.

وەزیری ئەوقاق و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەکەدا ئەو رێنماییانەی وەزارەتی ئەوقاق و کاروباری ئایینی ھەیە بۆ ئەو کەسانە باسدەکات، کە ناویان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیاند: "وەزیری ئەوقاق و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ لەگەڵ نزیکەی ١٥٠٠ حاجی لە کۆبوونەوەدایە، ساڵانە پێش ئەوەی حاجیان بەڕێبکەون کۆمەڵێک رێنمایی لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەوە پێشکەش بە حاجیان دەکرێت".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان ناویان گەڕاوەتەوە، نەبەز ئیسماعیل، گوتی: "ژمارەی حاجیان زیادکراوە و پێنج ھەزار و ٤٦٩ کەسە، بە پشتیوانی خودا رۆژی دووشەممە ٢٣ی تەممووز یەکەمین گەشتی حاجیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەرەو وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەون".

بەگوتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەمڕۆش لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەچێتە شاری مەدینەی پیرۆز بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە حاجیانی ھەرێمی کوردستان بکەن.

ھاوکات ھەموو رێکارێکی کارگێڕی، تەندروستی، ھاتووچۆ و نان خواردن و شوێنی مانەوە ھەمووی ئامادەیە، تا ئێستا ھیچ کەموکوڕییەکمان نییە، ڤیزای زیاتر لە نیوەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە، لە دوو رۆژی داھاتووش ھەموو ڤیزاکان دەگەڕێنەوە.

لە ماوەی ١٥ رۆژیشدا سەرجەم گەشتەکان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە کۆتایی پێدێنین و رۆژی ٧ـی ئابیش دوا کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەون.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 5941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad