English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی تۆپی پێی فەرەنسا له‌باره‌ی دیشامپ و زیدان قسه‌ی خۆی كرد
2018-07-19 [10:07 AM]

ZNA – ھەولێر


نۆیێل لۆ گریەی، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا مانەوەی دیدێ دیشامپ، لە پۆستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی فەرەنسای یەکلایی کردەوە.

نۆیێلی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دووپاتیکردەوە، دیدێ دیشامپ لە پۆستەکەیدا وەک راھێنەری ھەڵبژاردەی فەڕەنسا تا ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت ھەر وەک لە گرێبەستەکەیدا بوونی ھەیە.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەڵێت، دیشامپ بە وردی سەیری یاریزانەکانی دەکرد و ھەموو یارییەکانیان بینیووە تاوەکو توانیوویەتی پێکھاتەیەکی گونجاو بۆ ھەموو یارییەکان دابنێت و نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەکە بباتەوە.

دەربارەی ئەگەری پێدانی راھێنەرایەتی فەرەنسا بە زینەدین زیدان نۆیێل گوتی، دیشامپ تاوەکو ٢٠٢٠ راھێنەری ھەڵبژاردەکەیە، ھەروەھا ھیچ زانیارییەکم پێنەگەشتووە لەسەر حەزی زیدان بۆ راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی، دوای ئەوە نازانین چی روودەدات.





ئەم هەواڵە 2788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad