English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەرچوانی پۆلی دوانزە پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی چیک
2018-07-19 [11:18 AM]

ZNA- هەولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکاری دەرفەتی ٣٠ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان، کە وەزارەت بە ‌ھاوکاری ھەردو زانکۆی تەکنیکی ئۆستراڤا/ لقی ھەولێر و، زانکۆی (پەلازکی) رایگەیاندووە.

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا رایگەیاند دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی لە ھەرێمی کوردستان و دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی خوێندنی کوردی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، دەتوانن داواکاری بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەش بکەن، کە لەلایەن زانکۆی (پەلازکی) چیکیەوە دەستەبەرکراون. بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن بۆ پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە کە   دواین کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (٢٥/٧/٢٠١٨)یە.

 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی: زانکۆی (پەلازکی) یەکێکە لە زانکۆ ھەر پێشکەوتوەکانی جیھان، کە لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتی چیک لە رێزبەندی چوارەمە و، لەسەر ئاستی جیھانیش لە ڕیزبەندی (٧٠٠) باشترین زانکۆکانی جیھانە، بۆ ئەم مەبەستەش رێکەوتی ٤/٨/٢٠١٨ گروپێک لە پرۆفیسۆرانی زانکۆکە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن. 

 

عەباس ئەکرەم دڵنیایی دایە پێشکەشکاران و رایگەیاند داوا لە دەرچووان دەکەین تاکو ئەو ماوەیەی دیاریکراوە دەست بکەن بە پێشکەشکردن چونکە پێشکەشکاران لە پڕۆسەیەکی وردی و زانسیدا، دەچنە پێشبڕکێ لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی قۆناخی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، پاشان سەرکەوتوەکانی قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێ بەشداری تاقیکردنەوەیەکی ھەڵسەنگاندنی توانستی زانستی  لە ھەرێمی کوردستان لە ٥/٨/٢٠١٨ دەکەن، کەلەلایەن ژمارەیەک پرۆفیسۆری زانکۆی (پەلازکی)یەوە بەرێوەدەبرێن و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات. بۆ بینینی نمونەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکە کلیک (لێرە)‌ بکە.  

 

مەرجەکانی پیشکەشکردن بۆ ئەو سکۆلەرشیپە:

 

١. پۆلی ١٢ی ئامادەیی لقی زانستی بێت لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨).

 

٢. کۆنمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە (٩٥)ی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی (بەکالۆری)، یان (ھاوتاکەی) لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی (SAT٢ , A-level) کەمتر نەبێت.

 

تێبینی:

 

· سەرکەتوەکانی ئەم پێشبڕکێیە دەتوانن بەزمانی (چیکی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیە ئەگەر کاندیدەکە بەزمانی (چیکی) خوێندنی، ئەوا کرێ خوێندنەکەی لەلایەن زانکۆی (پەلازکی)یەوە بۆ دابیندەکرێت، بەڵام ھەر کاندیدیک ئەگەر بڕیار بدات بەزمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت لەوکاتەدا کرێی خوێندنەکەی لە ئەستۆی خۆیی دەبێت.

 

· بۆ پێشکەشکردن کلیک (لێرە)‌ بکە.

 

· دواین کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (٢٥/٧/٢٠١٨)یە.

 

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ گەنجان و پەرەپێدانی تواناکانیان لە زانکۆ پێشکەتوەکانی جیھان، ئەوەش لەسەر بنەمای ھەلی یەکسان، شەفافیەت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی.





ئەم هەواڵە 4048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad