English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ چاودێری و پشکینین لە خاڵە سنورییەکان توندتر دەکرێت
2018-07-19 [11:20 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە پارێزگای سلێمانی بەدواداچونی زیاتر بۆ ھەموو ئەو خواردن و پێداویستیانە دەکرێت کە لەرێگەی خاڵە سنورییەکانەوە دەھێندرێتە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و رێگری تەواو لە ھەر مادەیەکی زیان بەخش دەکرێت کە زیان بە تەندروستی ھاوڵاتیان بگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەو بەربەستەکان لە دەروازە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کۆبووەوە و بەووردی بەدواداچون بۆ کێشەو گیر و گرفتەکان کرا.

 

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : توندوتۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان و چڕکردنەوەی چاودێری و پشکنینەکان کارێگی گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگری کردن لە ھاتنە ناوەوەی ھەر خواردن و ماددەیەکی زیان بەخش  کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت , بۆ چارەسەرکردنی کۆی ئەو کێشەو بەربەستانەش کە لە دەروازە سنوریەکاندا بەدی دەکرێت   بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر رێکخستنەوەی کاروباری پشکین و چاودێری کردن لە خاڵە سنورییەکان.

 

ئاماژەش بەبڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کرا کە لەمەودوا کاری پشکین و چاودێری کردن لەخاڵە سنورییەکان دەسپێردرێت بە کەرتی تایبەت و لەرێگەی دابینکردنی ئامێری پێشکەتوو رێگری لە ھاتنەناوەوەی ھەموو خواردن و مەوادێکی زیان بەخش دەکرێت , لەکۆبوونەوەکەشدا بڕیاردا بۆ زیاتر رێکخستنەوەی کارو باری  خاڵە سنورییەکان لە چەند رۆژی داھاتودا تیمێکی پسپۆڕ سەردانی دەروازە سنورییەکان بکەن.

 

دەربارەی پێشکەش کردنی کارئاسانی بۆ بازرگانان و ھاندانیان بۆ زیادکردنی جموجوڵی بازرگانی و ئابوری قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند لەپاڵ ئەو ھەنگاوانەی کە دەنرێت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگیەک پێشکەش بە بازرگانان دەکەن بەمەبەستی برەودان بە جموجوڵی بازرگانی و ئابوری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەر.





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad