English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ولاتێك پێیانوایە روسیا بە شێوەیەكی نهێنی هەوڵی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا داوە
2018-07-19 [11:21 AM]

ZNA – ھەولێر


بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریكا (FBI) رایگەیاند: دامەزراوە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا پێیانوایە روسیا بە شێوەیەكی نهێنی و شاراوە هەوڵی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا داوە.

كریستۆفەر رەی بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریكا (FBI) لە میانی كۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن كە لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ ناوەڕاستی ئەمەریكا سازكراوە ئاماژەی بەوەكرد، دامەزراوە هەواڵگرییەكان پێیانوایە رووسیا بە شێوەیەكی سەر داپۆشراو هەوڵی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا داوە و وتیشی، "بۆچوونی ناوەندە هەواڵگرییەكان نەگۆڕاوە، بۆچوونی منیش نەگۆڕاوە".

بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا (FBI) دیاریشیكرد: جگە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا، رووسیا تواناكانی خۆی لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی درووستكردنی قەڵەمڕۆیی لەنێو ئەمریكادا بە مەبەستی خوڵقاندنی جیاكاریی و پێكدادان چڕكردووەتەوە، گوتی: "بە بڕوای من ئەمە هەڕەشەیەكە كە پێویستە زۆر بە جددی وەربگیرێت و وەڵامێكی مكوڕانەی بدرێتەوە".





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad