English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا و توركیا لەبارەی گەمارۆكانی سەر ئێران كۆدەبنەوە
2018-07-19 [01:14 AM]

​ZNA - هەولێر


شاندێك لە بەرپرسانی ئەمریكا بۆ وتووێژ لەبارەی گەمارۆكانی سەر ئێران سبەی هەینی ٢٠ی تەممووز دەچێتە توركیا.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شاندێك لە بەرپرسانی ئەمریكا بۆ وتووێژ لەبارەی گەمارۆكانی سەر ئێران و پرسی سووریا سبەی ھەینی سەردانی ئانكارا دەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەشڵێت، شاندەكەی ئەمریكا لەو سەردانەیدا ھەوڵ بۆ رازیكردنی ئەنقەرە بۆ پابەندبوون بە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەدات و رۆژی ھەینی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لەوبارەوە كۆدەبنەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە توركیا ھەواڵەكەوی پشتراستكردۆتەوە و دەڵێت، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان ئێرانە.

رۆیتەرزیش لەوبارەوە رایگەیاندووە، شاندێكی دیكەی ئەمریكا تایبەت بەپرسی گەمارۆكانی سەر ئێران لە ھیندستانن.





ئەم هەواڵە 5710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad