English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچێکی رووسی سکسی کردووەتە کەرەستەی دزەکردن بۆ نێو دەستەڵاتی ئەمریکا
2018-07-19 [04:27 AM]

​ZNA- هەولێر


دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەڵێن کچێکی رووسی لەرێگەی پێشنیاری سێکسکردنەوە هەوڵی داوە دزە بکاتە ناو دەزگاکانی هەوڵگریی ئەمریکا. ئەم ژنە ٢٩ ساڵانە کە ناوی ماریا بوتینایە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە چاودێریی کراوە و دەرکەوتووە پێوەندیی بە دیپلۆماتێکی رووسەوە هەبووە کە گومانی سیخوڕیی لێ دەکرێت.

کچەکە رۆژی یەکشەممە دەستگیر کرا بەڵام نەک بە تۆمەتی سیخوڕی بەڵکو بە تۆمەتی ئەوەی وەک نوێنەرێکی بیانی خۆی لە ئەمریکا ناونوس نەکردووە و هەوڵی بۆ پیلانگێریی لەدژی ئەمریکا داوە. ئێستاش دۆسیەکەی لە دادگا تاوتوێ دەکرێت.  پارێزەرەکەی رایگەیاندووە بوتینا زانیویەتی کە چاودێری دەکرێت بەڵام هیچ هەوڵی راکردنی نەداوە، بەڵام دەسەڵاتداران دەڵێن بەئەگەری زۆرەوە ئەگەر بە شێوەیەکی کاتەکەی ئازاد بکرێت، رەنگە را بکات.





ئەم هەواڵە 15382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad