English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی ھەڵسانەوە و بووژانەوە‌دا چالاکییەکانی خۆی دەستنیشان دەکات
2018-07-19 [04:32 AM]

ZNA- بەغدا


 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتی عیراق و ھاوبەشکارانی پەرەپێدان سەبارەت بە پێشکەشکردنی چالاکییەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی " ھەڵسانەوە و بووژانەوە"‌دا، ستراتیژێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە جەختکردنی چڕ لەسەر بواری مرۆیی و دواییش ئەنجامدانی چالاکییەکانی سەقامگیرکردنەوە بۆ کاری ھەڵسانەوە و ئاودانکردنەوە و گەشەپێدان خرایە ڕوو.

 

‌لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک سەبارەت بە پلانی ئێستا و ھەوڵە داڕێژراوەکانی  سیستەمی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی " ھەڵسانەوە و بووژانەوە"‌دا، خاتو مارتا روداس، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،  بە زەقی باسی لە چالاکییەکانی ئەو بەرنامەیە کرد بۆ بەخێرایی ئەنجامدانی رەھەندە کۆمەڵایەتییەکانی سەقامگیردن کە ئەمەش دەبێتە مایەی دڵنیابوون لەوەی کە خەڵک بە چاوی خۆیان لە ژیانی رۆژانەیاندا باشبوونەکان لە سەرەتای پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا ببینن لەجیاتی چاوەڕێکردن بۆ ماوەی چەندان ساڵ بۆ سوودوەرگرتن لە چاکسازییە پێکھاتەییەکاندا."

 

مارتا روداس کە ھاوکات ھەماھەنگی نشینکردن و مرۆیی  و نوێنەری نشینگەشە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (یو ئین دی پی )، ھیوای بەگەڕخستنی ٩٤٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خواست بۆ جێبەجێکردنی ٦١ پرۆژەکەی ئەو بەرنامەیە.  

 

چەقی قورسایی پرۆژەکانی ئەم بەرنامەیە لەسەر یارمەتیدانی خەڵکی مەینەتبار و گێڕانەوەی متمانەیە بۆ ‌حکومەت و بووژانەوەی ئەو ناوچانەی کە مەترسی ھەرەزۆری توندوتیژییان لەسەرە و بەرەوپێشبردنی بەشداریی سیاسی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتیی گشتگرە.  

 

پرۆژەکانی ئەم بەرنامەیە لەسەر ئەو کارانە بنیات نراون کە لەلایەن ھاوبەشکارە مرۆییەکانەوە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئاوارە و خانەوادە خانەخوێیەکان لە کاتی شەڕدا ئەنجام دراون و ھەروەھا لەسەر ھەوڵە ھاوبەشەکانی حکومەت و رێکخراوی (یو ئین دی پی)ش کە بەمەبەستی سەقامگیرکردنی شار و شارۆچکە تازە رزگاربووەکانی ‌دەستی داعش ئەنجام دراون. 

 

ئەنتۆنیۆ گوتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی شوبات لە "کۆنفرانسی جیھانیی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق"دا  ئەم بەرنامە دووساڵییەی راگەیاندبوو کە لەگەڵ کارە ‌سەرلیستەکانی حکومەتیش بۆ ھەڵسانەوە و گەشەپێدان ھاوئاھەنگە.





ئەم هەواڵە 6793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad